38
به‌یانی دووشه‌ممه ٢ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، كرێكارانی شاغڵ له مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی ته‌زره‌ی دامغان دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چوارسه‌د كرێكاری شاغڵ له مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی ته‌زره بۆ خانه‌نشین بوون تووشی كێشه یاسایی بوون و ڕۆژی دووشه‌ممه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕازیه‌تی دا خوازیاری چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانیان بوون. كرێكارانی ناڕازی هه‌روه‌ها داویان كرد حه‌قده‌سته‌كانیان به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان بڕواته سه‌ره‌وه و بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و ئه‌منیه‌تی پیشه‌ییان بۆ دابین بكرێت.