ناڕوونی چاره‌نووسی دوو كرێكاری ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ بانه

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، چاره‌نووسی دوو كرێكاری خه‌ڵكی بانه به‌ ناوه‌كانی كه‌ریم عه‌زیزی و قادر ئیسماعیلی پاش ده‌ستبه‌سه‌ربوون له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، كرێكارێكی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی بێتۆن سازیدڵتا بێتۆنله‌ شاری بانه به‌ ناویكه‌ریم عه‌زیزیخه‌ڵكی گوندی قابیره‌ی سه‌ر به‌ شاری بانه، مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه‌. هه‌روه‌ها، كرێكارێكی دیكه‌ به‌ ناوی قادر ئیسماعیلی، ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ، ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ ڕفێندراوه‌ و دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر به‌دوداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌ ئاكام گه‌یشتووه‌ و زانیویانه‌ كه‌ له‌ زیندانی ورمێ دا ڕاگێراوه‌. ناوبراو له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ به‌ندكرانی له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش و حه‌فته‌ی ڕابردوو داكی توانیویه‌ چاوی پێ بكه‌وێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net