19
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، چوار كۆڵبه‌ر له سنووره‌كانی بانه و نه‌وسوود به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و دوو كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی بۆكان به ناوه‌كانی “كه‌ماڵ مه‌حموودی” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ و “شۆكڕۆڵڵا(پاشناو نادیار)” ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵ به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ بریندار بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دوو كۆڵبه‌ر كه ناسناویان ئاشكرا نه‌كراوه به فیشه‌كی ساچمه‌یی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی له سنووری نه‌وسوود بریندار كراون.