به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ له شاری بانه و چه‌ند شاری دیكه، ماوه‌یێکه له‌و شاره به شێوازی جۆراوجۆر، به تایبه‌ت له رێگای تۆره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و به سازكردنی ئه‌كاونتی ساخته وێنه‌ی كچان و ژنانی بانه داده‌نێن و له ڕێگه‌ی ناوبردنیان له ژێر ناوی نه‌خۆشه‌كان، ناویان ده‌زڕێنن و بێ‌ڕێزیان پێ ده‌كه‌ن.
ب وته‌ی هاووڵاتیان، مه‌به‌ستی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و كاره قێزه‌ونانه ده‌كه‌ن ئه‌وه‌یه كه كچان و ژنانی بانه بخرێنه گۆشه‌ی ماڵ و به سازكردنی تۆمه‌تی بێ بنه‌ما بیانخه‌نه ژێر گوشار و هه‌ڕه‌شه‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان و ئازادیان لێ زه‌وت بكه‌ن. هاووڵاتیه‌كی دیكه ده‌ڵێت: پاش شۆڕشی ژینا ئه‌و جۆره ئهكاونتگهله له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان زیادی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كچان و ژنان گۆشه‌نشین بكرێن و له كار و چالاكی سه‌ر شه‌قام دووریان بخه‌نه‌وه. هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ش باس له په‌یوه‌ندی ئه‌و كه‌سانه له‌گه‌ڵ گرووپه مهزههلی و سه‌له‌فییه‌كان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم پشتیوانیان لێ ده‌كه‌ن.