“ڕه‌یحانه ئه‌نساری نژاد“، “ناهیهد خوداجوو“، “نه‌سرین خزر جه‌وادی” چالاكانی كرێكاری به‌ندكراو له به‌ندی ژنانی به‌ندیخانه‌ی ئێڤین به بۆنه‌ی كاره‌ساتی كانگه‌ی ته‌به‌س، له په‌یامێكدا هاوخه‌می خۆیان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان كرد.
چالاكانی كرێكاری حكوومه‌تی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامیان به بۆنه‌ی دابین نه‌كردنی ئه‌منیه‌ت بۆ كرێكاران و ڕوودانی ئه‌و كاره‌ساته دڵته‌زێنه به‌رپرسیار زانی و هاوخه‌می خۆیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان نیشان دا. چالاكانی ژن ڕایانگه‌یاند: ڕژیم به هه‌موو شێوه‌یێك كرێكاران له ناو ده‌بات، یان ڕه‌انه‌ی شوێنی كوشتارگهیان ده‌كات یان زیندانی و ئێعدام‌یان ده‌كات. تاكه ڕێگه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕژیمه سه‌ركوتگه‌ره، یه‌كگرتوویی كۆمه‌ڵگای كرێكاری و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ چین و توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگایه، هه‌موو خه‌ڵكی ئێران ئه‌بێ پشتیوانی له كرێكاران و بنه‌ماڵه‌كانیان بكه‌ن.