9
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئیداره‌ی ئه‌ماكنی شاری دێولان، كافه‌ی چالاكێكی مه‌ده‌نی ئه‌و شاره به ناوی “گوڵناز به‌یگپور“ی به بیانووی بێ بنه‌ما داخستووه.
به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، ئیداره‌ی ئه‌ماكنی شارستانی دێولان كافه لیدۆمای به بیانووی دانانی ستۆرییێك له‌لایه‌ن سهرپهرشتیارهكهیهوه سه‌باره‌ت به شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی و قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، داخستووه. پێشتر و له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا، گوڵناز به‌یگپور له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش مانگێك له زیندان ئازاد كرابوو.