19
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، بنه‌ماڵه‌ی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وتی شاغڵ له پڕۆژه‌كانی فه‌جری جه‌م له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی حه‌قده‌ست و بڕینی مه‌زایا خۆپپێشاندانیان كرد.
كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت خوازیاری ولانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاری پێرسۆنێلی نه‌وت، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره له ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و كوتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.