21
ماوه‌ی ٢٢ ڕۆژ به سه‌ر كاتی ڕفاندنی لوقمان زه‌نگی، هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی كانی سوورهكی سه‌ر به شارستانی شنۆ تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ست دا نییه.
به‌یانی چوارشه‌ممه ١٤ی خه‌رمانانی ١٤٠٣، لوقمان زه‌نگی له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له گوندی كانی سوورهكی شنۆ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای ورمێ ڕاگوێزرا. ماوه‌ی ٢٢ ڕۆژه ئه‌و هاووڵاتیه بێسه‌ر و شوێن كراوه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی تا به ئه‌مڕۆ بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه. شایانی باسه كه هێشتا هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و هاووڵاتیه ڕوون نییه.