22
سێ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی په‌خشان عه‌زیزی، به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكووم به ئێعدام، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به زیندان مه‌حكووم كراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، “عه‌زیز عه‌زیزی” ته‌مه‌ن ٦٧ ساڵ و باوك، “پرشنگ عه‌زیزی” ته‌مه‌ه‌ن ٤٨ ساڵ و خۆشك، “حسێن عه‌باسی” ته‌مه‌ن ٤٨ ساڵ و زاوای بنه‌ماڵه‌ی په‌خشان عه‌زیزی له په‌روه‌نده‌یێكی هاوبه‌ش دا به شاردنه‌وه‌ی تاوانه‌كانی په‌خشان تۆمه‌تبار و هه‌ر یه‌كه‌و به یه‌ك ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون. شایانی باسه كه ئه‌و سێ هاووڵاتیه هاوكات له‌گه‌ڵ ڕفاندنی په‌خشان عه‌زیزی، ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرابوون.