17
هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن له جوانڕۆ، ٩ قوتابی ده‌بیرستانی شاهید له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و وێڕای لێپرسینه‌وه، بهڵیننامهیان لێ وه‌رگیرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی جوانڕۆ هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ده‌بیرستانی شاهید و ٩ قوتابییان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات گواستۆته‌وه. مه‌ئموورانی ڕژیم چه‌ند كاتژمێر لێپرسینه‌وه‌یان له قوتابیان كردووه و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردوون كه له دووهه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی شۆڕشی ژینا نابێت هیچ جۆره چالاكییه‌ك ئه‌نجام بده‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه به‌رده‌وام چاودێریی ده‌كرێن. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و ٩ قوتابیه له سه‌رده‌می شۆڕشی ژیناش جارێك ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.