21
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، كرێكارێكی كوردی خه‌ڵكی بێساران به ناوی عومه‌ر ئیبراهیمی، له كاتی كاركردن له‌سه‌ر بینایێكی نیوكاره له شاری هه‌مه‌دان تووشی ڕووداو هات و گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، عه‌مه‌ر ئیبراهیمی له كاتی كاركردن دا به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له به‌رزایی بینایێك كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه. شایانی باسه كه ساڵانه سه‌دان كرێكاری ئێرانی ده‌بنه قوربانی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار و به‌شێكیان گیانیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن و ژمكارهیێكی زۆر بریندار و كه‌م ئه‌ندام ئه‌بن.