31
به‌یانی هه‌ینی ٦ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی سووختبه‌ران له جاده‌ی نێوان زابۆل بۆ زاهیدان، شه‌ش سووختبه‌ر كوژران و بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، دوو ئۆتۆمبێلی سووختبه‌ر له جاده‌ی زابۆل بۆ زاهیدان و نزێك له ناوچه‌ی لووتكه پێكیان داداوه و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، سووختبه‌رێك به ناوی “محه‌ممه‌د به‌راهوویی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ گیانی له ده‌ست داوه و پێنج سووختبه‌ری دیكه‌ش بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.