11
پێش نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە 7ی ڕەزبەری 1403، خامنەیی بە ڕێوشوێنی توندی ئەمنی بۆ شوێنێکی نادیار لە ناوخۆی ئێران گوازرایەوە.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، بە پشت بەستن بە دوو بەرپرسی ناوچەیی بڵاویکردەوە كه خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕێوشوێنی توندی ئەمنی بۆ شوێنێکی نادیار لە ناوخۆی ئێراندا گوازراوەتەوە و ڕێوشوێنە ئەمنییەکان بۆ پاراستنی خامنەیی چڕتر بوونەتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە كه سپای ئیسرائیل و گرووپی حیزبۆڵڵای لوبنان پشتڕاستیان كردووهتهوه كه حەسەن نەسروڵڵا ڕێبەری حزبوڵڵا لە دوایین هێرشی ئەو وڵاتە بۆ سەر گهڕهكی زاحیهی بەیروت کوژراوە. سپای ئیسرائیل لەسەر ئەم بابەتە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نووسیویەتی: “حەسەن نەسروڵڵا چیتر ناتوانێت جیهان بترسینێت و درێژه به تیرۆر بدات“.