17
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، ئاواره‌كانی شاری عه‌فرین و دانیشتووانی ناوچه‌ی شه‌هبا له ڕێپێوانێك دا پشتیوانی خۆیان له هێزه‌كانی ڕزگاری عه‌فرین ده‌ربڕی.
گه‌نجانی عه‌فرین و شه‌هبا به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی گیانبه‌ختكردنی ڕێگای ئازادی دژبه ده‌وڵه‌تی توركیا دروشمیان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی داگیركه‌ران له ناوچه داگیركراوه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه به‌رخۆدانی هێزه‌كانی ڕزگاری عه‌فرین له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا زه‌ربه‌ی سه‌ختی له هێزه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا و ئه‌رته‌شی ئه‌و وڵاته داوه و گه‌نجانی شۆڕشگێڕی عه‌فرین به‌ڵێنیان داوه تا ڕزگاركردنی ئه‌و كانتۆنه درێژه به چالاكییه‌كانیان بده‌ن.