17
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی ئه‌راك له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاند كه هاوڕێ له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی دیكه‌ی سیاسی ڕۆژی سێشه‌ممه دژبه سزای ئێعدام مان له خواردن ده‌گرن.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه، سی و شه‌شه‌مین حه‌فته‌ی كارزاری نا بۆ ئێعدام له‌لایه‌ن به‌ندكراوانی سیاسی به‌ڕێوه ده‌چێت. ئه‌و كارزاره له ٨ مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه و به مانگرتنی ژماره‌یه‌ك به‌ندكراوی سیاسی له ڕێكه‌وتی ١٠ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢ دژبه ئێعدامی فه‌رهاد سه‌لیمی و محه‌ممد قوبادلوو، ده‌ستی پێكردووه و له ئێستا به‌ندكراوانی سیاسی ٢١ زیندانی ئێران سێشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یێك له خواردن مان ده‌گرن.