16
ڕه‌ه‌زا دانیالی، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له به‌ندیخانه‌ی خۆڕه‌م ئاوا له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به سێ ساڵ زیندان، یه‌ك ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه له وڵات و كڕینی كه‌لووپه‌لی نێو ماڵ بۆ بنه‌ماڵه‌كانی كۆمیته‌ی ئیمدادی خۆمه‌ینی مه‌حكووم كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی دادبان، ڕه‌زا دانیالی له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی خۆڕه‌م ئاواوه به تۆمه‌تی “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” به دوو ساڵ زیندان و به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ عه‌لیه نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه. به وته‌ی ڕه‌زا دانیالی، كاتێك به قازی وتووه كه توانای ماڵی بۆ جێبه‌جێكردنی سزا تهكمیلیهكانی نییه، قازی پی وتووه كه بچوو درگای ماڵان لێ ده و سواڵكه‌ری بكه.