21
ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕەبەزی ١٤٠٣، تاهیر ئاریا تەمەن ٤٧ساڵ و بەڕێوەبەری یەکەی ١١٥ی مەهاباد (فریاکەوتنی خێرا) و سەید کەماڵ ئاهمەند، تەمەن ٣٥ساڵ و لە ئهندامانی هەمان یەکە، لە لایەن ئیدارهی ئیتلاعاتی مهابادهوه دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەوە.
سەرەڕای تێپەڕبوونی یەک حهفته به سهر كاتی دەستبەسەرکرانی ئەم دوو هاووڵاتییە هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان بێ ئاکام ماوەتەوە.تا کاتی داڕشتنی ئەم ههواڵه، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەو دوو هاووڵاتییه لەبەر دەستدا نییە.