25
ڕۆژی هه‌ینی ٦ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، هادی ڕۆسته‌می، به‌ندكراوی مه‌حكووم به بڕینه‌وه‌ی په‌نجه‌ی ده‌ست، به فه‌رمانی سه‌رۆكی زیندانی ورمێ بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی ڕاگوێزرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ڕۆژی هه‌ینی، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی زیندانی ورمێ هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خوابگای ژماره ٢ی به‌ندیخانه و كه‌لووپه‌لی به‌ندكراوانیان پشكنیوه. دوو ئه‌فسه‌ر نیگه‌هبان به ناوه‌كانی سینا سهوگولی و سالار مه‌حموودی له‌گه‌ڵ هادی ڕۆسته‌می بووه‌ته ده‌مه‌قاڵه‌یان و ئه‌و به‌ندكراوه‌یان داوه‌ته به‌ر لێدان. پاش كاتژمێرێك هادی ڕۆسته‌می به فه‌رمانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندان، به ده‌ستبه‌ند و پێبه‌نده‌وه ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كراوه.