24
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، هاوكات له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی مریشك، خه‌ڵكی كوردستان له ئاست گرانی و دۆخی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی هاووڵاتیان، نرخی هه‌ر كیلۆ مریشك بۆ ٩٠ هه‌زار تمه‌ن به‌رز بووه‌ته‌وه و زۆرینه‌ی خه‌ڵكی هه‌ژار و كرێكاری پارێزگای كوردستان توانای كڕینیان نییه. گران كردنی نرخی مریشك له حاڵێك دایه كه چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ده‌وڵه‌تی مه‌سعوود پزیشكیان نرخی شیری ئاژه‌ڵی له سه‌دا ٢٠ برده سه‌ره‌وه و له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵكشانه‌دا، نرخی ماست، په‌نیر و به‌رهه‌مه‌كانی درووست كرا‌و له شیریش چه‌ند هێنده به‌رز بووه‌ته‌وه.