21
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له به‌یاننامه‌یه‌ك دا سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی په‌خشان عه‌زیزی هۆشداری به كۆماری ئیسلامی دا.
ڕێكخراوی لێبۆردنی نێوده‌وڵه‌تی له به‌یاننامه‌كه‌ی دا ڕایگه‌یاند كه په‌خشان عه‌زیزی ته‌نیا به بیانووی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كانی كه‌وتووه‌ته به‌ر ڕه‌ق و كینه‌ی كۆماری ئیسلامی و سزای نامرۆڤانه‌ی ئێعدام‌یان به‌سه‌ری دا سه‌پاندووه. جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی په‌خشان نادادپه‌روه‌رانه بووه و ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كراوه. ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌ی دا خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی و ئازادی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه بوو.