ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی كۆمباینسازی له‌ ته‌ورێز

كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی كۆمباینسازی سه‌هه‌ندی ته‌ورێز، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٠ی ڕه‌زبه‌ر، دژبه‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌ كار كێشا و كۆبوونه‌وه‌.

پاش گۆڕانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارخانه، هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ باردوودۆخی كرێكاران ساز نه‌بووه‌ و به‌رپرسانی كارخانه هێشتا یه‌ك مانگ و نیو حه‌قده‌ستی كرێكارانیان په‌رداخت نه‌كردووه‌. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری پێدانی داخوازییه‌كان، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net