32
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، دایه مینا سوڵتانی، دایكی شه‌هریار محه‌ممه‌دی له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری بۆكان، به دانانی وه‌سیقه له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ئازاد كرا.
دایه مینا سوڵتانی ڕۆژی ٢١ی خه‌رمانانی ١٤٠٣ و هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی و ده‌ستپێكی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ كرا. له ڕۆژانی ڕابردوودا، دایكانی دادخوازی ئێران و بنه‌ماڵه‌ی برینداره‌كانی شۆڕشی ژینا پشتیوانی خۆیان له‌و دایكه دادخوازه ده‌ربڕی بوو و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ببوون.