27
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، دوو كرێكاری خه‌ڵكی مهاباد و شنۆ له كاتی كاركردن دا به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو هاتن و گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی خه‌ڵكی مهاباد به ناوی “سه‌عدوون محه‌ممه‌د عه‌لیپور” له كاتی كاركردن له كێڵگهیێكی په‌له‌وه‌ری دا تووشی به‌رقگرتوویی بووه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ست داوه. له ڕووداوێكی دیكه‌دا، كرێكارێكی خه‌ڵكی شنۆ به ناوی “عه‌لی ئاب ڕه‌وشه‌ن” له كاتی كاركردن له سه‌ر بینایه‌كی نیوه‌كاره به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له به‌رزایی به‌ربووه‌ته‌وه خواره‌وه و گیانی به‌خت كردووه.