14
ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له موعه‌لیمانی خانه‌نشینكراوی شاری تاران له پاركی لاله مه‌راسیمێكیان به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی موعه‌لیم به‌ڕێوه برد.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه وێڕای پیرۆزبایی كردنی ڕۆژی جیهانی موعه‌لیم له هه‌موو فه‌رهه‌نگیانی ئێران، به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد خوازیاری ئازادی موعه‌لیمان و كرێكارانی به‌ندكراو له زیندان و كۆتایی هێنان به سیاسه‌تی سه‌ركوت و خسووسی سازی په‌روه‌رده بوون. ئامادبووان هه‌روه‌ها دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌كانی شاره‌داری تاران بۆ داگیركردنی پاركه‌كان و بڕینه‌وه‌ی داره‌كان نیشان دا و ڕایانگه‌یاند: له هه‌موو شوێنێكی جیهان ئه‌ركی شاره‌داری خزمه‌ت كردن به خه‌ڵكه به‌ڵام له ئێران گیانی خه‌ڵك ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.