20
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، جووتیارانی پارێزگای كوردستان له ئاست نه‌دانی پاره‌ی گه‌نمه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی جووتیارانی ناڕازی، چه‌ند مانگ به سه‌ر دوورینی گه‌نم و ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی به سیلۆ‌كان تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسانی ڕژیم بۆ پێدانی پاره‌ی جووتیاران جێبه‌جێ نه‌كراوه. په‌رداخت نه‌كردنی پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران ده‌یان كێشه‌ی به كه‌شاوه‌رزان ساز كردووه و ناتوانن قه‌رزه‌كانیان بده‌نه‌وه.