13
ماوه‌ی پێنج ڕۆژه زه‌رده‌شت ئه‌حمه‌دی ڕاغب، چالاكی كرێكاری و به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج دژبه په‌روه‌نده‌سازییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم مانی له خواردن گرتووه.
زه‌رده‌شت ئه‌حمه‌دی ڕاغب پاش چه‌ند ساڵ به‌ندكران بڕیار درا ماوه‌ی پێنج ساڵ به‌ندكرانی بكه‌وێته به‌ر لێبوردنی گشتی و له زیندان ئازاد بكرێت، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم له ڕێگه‌ی سازكردنی په‌روه‌ندی تازه ڕێگه‌ی له ئازادی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه گرتووه. درێژه‌كردنه‌وه‌ی نایاسایی ماوه‌ی به‌ندكرانی زه‌رده‌شت له حاڵێكدایه كه ناوبراو تووشی چه‌ند نه‌خۆشییه و نابێت له زیندان دا بمێنێته‌وه.