15
ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی ڕه‌زبه‌ر، ڕاپۆرتێری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به دۆخی ته‌ندرووستی سەروناز ئەحمەدی، چالاکی مافی منداڵان و بەندکراو لە بەندیخانەی ئێڤین، هۆشداری به ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی دا.
ماوه‌ی ٢٨ ڕۆژه سەروناز ئەحمەدی دژبه بێبه‌شكردنی له مه‌ره‌خه‌سی و ده‌رمان مانی له خواردن گرتووه و دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره. ناوبراو کێشەی ده‌مار و ده‌روونی هه‌یه، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان و مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی بێبه‌ش كراوه.