13
له ڕۆژانی ڕابردوودا، تەرمی دوو گەنج لە نزیک چیای بایکه‌وانی گوندی ئەلیاسی سه‌ر به شاری سه‌رپولی زەهاو دۆزراوه‌ته‌وه به‌ڵام دیار نییه له‌لایه‌ن چ كه‌سانێكه‌وه كوژراون.
ئەم دوو گەنجە تەمەن ٢٠ و ٢٢ ساڵه بە ناوەکانی “بەرهەم ئەلیاسی” و “یوسف ئەلیاسی” بە چەند فیشەکێک کوژراون. هێشتا هۆکاری ئەم تاوانە نەزانراوە، بەڵام به وته‌ی هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و دوو گه‌نجه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران و به هاوكاری به‌سیج كوژراون. شایانی باسه كه ئه‌و ده‌نگۆیانه هێشتا پشڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.