له‌سه‌ركارده‌ركردنی دوو موعه‌لیم له‌ مه‌ریوان و تاران

به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌ سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، دوو موعه‌لیم به‌ ناوه‌كانیسۆمه‌یه‌ ئه‌خته‌رشمارخه‌ڵكی مه‌ریوان وئیسماعیل عه‌بدیله‌لایه‌ن لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌ڵگه‌ڵ هه‌ڵه‌ ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رش دا له‌سه‌ر كار ده‌ركراون.

هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی موعه‌لیم، لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌ ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رشی كوردستان، سۆمه‌یه‌ ئه‌خته‌رشمار، موعه‌لیمی خه‌ڵكی مه‌ریوانی به‌ بیانووی پشتیوانی له‌ شۆڕشی ژینا و به‌شداری له‌ ناڕه‌زایه‌تی موعه‌لیمان له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ئیسماعیل عه‌بدی چالاكی سنفی ناسراوی فه‌رهه‌نگیانی تاران له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌ ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رشی ئه‌و پارێزگایه‌ له‌سه‌ر كار دوورخراوه‌ته‌وه‌. به‌پێی حوكمی ئه‌و ناوه‌نده‌ حكوومه‌تیه‌، ئیسماعیل عه‌بدی له‌ به‌رانبه‌ر هه‌ر ساڵێك كه‌ له‌ ئامووزش و په‌روه‌رش دا خزمه‌تی كردووه‌، حه‌قده‌ستی ٤٥ ڕۆژ وه‌رده‌گرێت. شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌ سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، له‌سه‌ركار ده‌ركردنی ئه‌و دوو موعه‌لیمه‌ دڵسۆزه‌ی به‌ توندی شه‌رمه‌زار كردووه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ زۆڵم و زۆر تا ساڵی سه‌ر نامێنێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net