29
له ڕۆژانی ڕابردوودا، كه‌وسه‌ر دێهبانزاده، خۆشكی مه‌یسه‌م دێهبانزاده، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شیرازه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، كه‌وسه‌ر دێهبانزاده ڕۆژی ٦ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ، به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شیرازه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه گوازراوه‌ته‌وه. به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، هۆكاری ڕفاندنی كه‌وسه‌ر ڕوون نییه و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.