25
له ڕۆژانی ڕابردوودا، عادڵ كاكه، به‌ندكراوی ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵی خه‌ڵكی گوندی دۆستاڵی سه‌ر به شاری مهاباد، له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێوه بۆ زیندانی مهاباد ڕاگوێزراوه.
به‌یانی سێشه‌ممه ١٣ی خه‌رمانان، عادڵ كاكه شارومه‌ندی خه‌ڵكی گوندی دۆستاڵی سه‌ر به شاری مهاباد، به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرا. ناوبرا چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر پاش كۆتایی قوتاغه‌كانی لێپرسینه‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی مهاباد گوازرایه‌وه.