32
محه‌ممه‌دحسێن موحیبی زاده چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شارستانی جۆوه‌ینی سه‌ر به پارێزگای خۆراسانی ڕه‌زه‌وی، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ٢٢ مانگ و ١٧ ڕۆژ زیندان مه‌حكووم كرا.
به‌پێی بڕیاری دادگای ئینقلابی شارستانی جۆوه‌ین، محه‌ممه‌دحسێن موحیبی زاده به تۆمه‌تی “بێڕێزی به خۆمه‌ینی و خامنه‌یی” به ١٥ مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندان و به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه.