هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ئیلام له‌ چالاكانی مه‌ده‌نی ئه‌و پارێزگایه‌

لە ڕۆژانی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی هەڵیانکوتاوه‌ته‌ سەر ماڵی ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی، فەرهەنگی و ژینگەپارێزی پارێزگای ئیلام و زیاتر لە ٢٠ کەسیان بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لێ کردوون.

بە پێی زانیارییه‌كان، بەشێک لەو چالاکانە کە زۆربەیان لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەیژن،ژیان،ئازادین، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه هه‌ڕشه‌یان لێ كراوه‌ كه‌‌ ئەگەر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چالاك بن، ڕووبه‌ڕووی سزا ده‌بنه‌وه.‌ لە ماوەی حه‌فته‌ی ڕابردوودا گوشاری ئیداره‌ی ئیتلاعات بۆ سه‌ر چالاكانی مه‌ده‌نی لە شارەکانی ئیلام، دێهڵۆڕان و ئاودانان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. بە وتەی هاووڵاتیان، هه‌ڕه‌شه‌ و گوشاره‌كانی حكوومه‌ت به‌دوای هاویشتنی مووشه‌ك بۆ سه‌ر ئیسڕائیل و ئه‌گه‌ری وڵامدانه‌وه‌ی سه‌ختی ئه‌و وڵاته ده‌ستی پێكردووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net