25
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی ڕەزبەر، هاوکات لەگەڵ دووهەمین ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی چوار گەنجی شۆڕشگێڕی شاری سنە، هێزە سەرکوتكەرەكانی ڕژیم لە گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی به مه‌به‌ستی ڕێگری له كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك جێگیر كران.
دوو ساڵ لەمەوبەر لە سەردەمی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانه‌ی “ژن،ژیان،ئازادی“، چوار لاوی خه‌ڵكی سنه بە ناوه‌كانی (محەممەد ئەمینی، داریوش عەلیزادە، یەحیا ڕەحیمی و پەیمان منبەری) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم کوژران. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه دایكی ڕامین فاتحی مه‌زاری ئه‌و چوار گیانبه‌ختكردووه‌ی گۆڵباران كرد و ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش بڕیار بوو بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی سنه له سه‌ر مه‌زاره‌كانیان كۆببنه‌وه، به‌ڵام سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی ڕێگه‌یان نه‌دا.