20
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وتی شاغڵ له پڕۆژه‌كانی عه‌سه‌لوویه و پارس جنووبی بۆ جارێكی دیكه دژ به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره له ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، له‌سه‌ركار لابردنی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناكارامه، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، وه‌لانانی جیاوازی و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.