15
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی ڕه‌زبه‌رن ئه‌ندامانی ته‌عاوه‌نی مه‌سكه‌نی كرێكارانی به‌رق له هه‌شتگردی تاران و خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی له زه‌نجان له ناڕه‌زایه‌تی به ڕاده‌ست نه‌كردنی خانووه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ناڕازیان، به‌رپرسانی حكوومه‌تی پاره‌یه‌كی زۆریان لێ وه‌رگرتوون بۆ ئه‌وه‌ی خانووی هه‌رزانیان بۆ درووست بكه‌ن، به‌ڵام ماوه‌ی چه‌نده ساڵه چاوه‌ڕێی ته‌واوكردنی خانووه‌كانیان و بیلاته‌كلیف ماونه‌ته‌وه. خۆپێشانده‌ران ده‌ڵێن: چی تر توانای كرێ نشینیان نییه و داهاته‌كانیان وڵامده‌ره‌وه‌ی تێچووی ژیانیان نییه تاكوو ٥٠ له سه‌دی بۆ كرێ خانوو ته‌رخان بكه‌ن.