ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، دوو كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “حسێن كه‌ماڵ نیا” ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی ئه‌ندیزه‌ی پیرانشار، هه‌روه‌ها “فه‌ردین قه‌ڵاش” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ و لێدانی سه‌ركوتگه‌رانی هه‌نگی مه‌رزی كوژران و بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی له سنووری پیرانشار كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، كۆڵبه‌رێك به ناوی “حسێن كه‌ماڵ نیا” بریندار بووه. جه‌نایه‌تكارانی ڕژیم ئه‌و كۆڵبه‌ره برینداره‌یان داوه‌ته به‌ر لێدان و پاش ئه‌وه‌ی له هۆش خۆی چووه، ته‌رمه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه. به پێی زانیارییه‌كان، ته‌رمی ئه‌و كۆڵبه‌ره له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه. هه‌روها كۆڵبه‌رێكی دیكه به ناوی “فه‌ردین قه‌ڵاش” فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه. سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له ناجێگیربوونی دۆخی ته‌ندرووستی ئه‌و كۆڵبه‌ره ده‌كه‌ن.