ئیدریس کارساز، هاووڵاتی تەمەن ٤٧ ساڵ و خەڵکی شنۆ، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به سێ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا.
ئیدریس کارساز، ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی پووشپەڕی ئه‌مساڵ له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرا. پاش ٤٧ ڕۆژ به‌ندكران، ئه‌و شارومه‌نده به دانانی وه‌سیقه‌ی ٦٠٠ ملیۆن تمه‌نی له زیندانی ناوه‌ندی شنۆ ئازاد كرا. ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئیدریس بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ ڕه‌وانه‌ی زیندانی ورمێ كرا و دووباره گڕێندرایهوه زیندانی شنۆ. ئه‌و هاووڵاتیه پاش دادگایی كردن به تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به سێ ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه.