21
كرێكارانی شاغڵ له ڕێكخراوی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ڕوودبار، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی ڕه‌زبه‌ر، دژبه نهدنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ٦٥ كرێكاری ئاو و ئاوه‌ڕۆی ڕوودبار به ده ساڵ پێشینه‌ی كار ماوه‌ی ١١ مانگه حه‌قده‌ستیان به ته‌واوی وه‌ر نه‌گرتووه و به‌رپرسانی ئه‌و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه بایه‌خ به ژیان و مه‌عیشه‌تیان ناده‌ن. به وته‌ی كرێكاران، به‌شێك له هاوكاره‌كانیان له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان شوێنی كاره‌كانیان به‌جێ هێشتووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئیداره‌ی ئاوه و ئاوه‌ڕۆی ڕوودبارهوه هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنیان لێ كراوه.