9
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی قوروه و دێولان له‌سه‌ر مه‌زاری نگین عه‌بدۆڵڵاهی كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو نگین عه‌بدۆڵڵاهی له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری قوروه، هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی قوروه و دێولان له سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه و وێڕای ڕێزلێنان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاوات و ئامانجی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری دا نوێ كردووه‌ته‌وه.