به‌یانی پێنجشه‌ممه ١٩ی ڕه‌زبه‌ر، وریشه مورادی، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، له ناڕه‌زایه‌تی به ئێعدامی به‌ندكراوان و بێبه‌ش كردن له مافه سه‌ره‌تایه‌كانی مانی له خواردن گرت.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، وریشه مورادی هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ سزای ئێعدام، به مه‌به‌ستی دژایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و سزا نامرۆڤانه‌یه، هه‌روه‌ها بێبه‌شكرانی له مافی په‌یوه‌ندی تهلهفوونی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی، مانی له خواردن گرتووه. جێگای ئاماژه‌یه كه دووهه‌مین جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی وریشه مورادی له ڕۆژانی ڕابردوودا به‌ڕێوه چووه و قازی په‌روه‌نده‌كه‌ی ڕێگه‌ی به ناوبراو نه‌داوه به‌رگری له خۆی بكات و ئیجازه‌یان نه‌داوه پارێزه‌ره‌كه‌ی قسه بكات.