گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی شه‌ش كرێكار له‌ چه‌ند شاری ئێران و كوردستان

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٩ی ڕه‌زبه‌ر، له‌ ئاكامی چه‌ند ڕووداوی كار له‌ شاره‌كانی به‌نده‌ر لنگه‌، پیرانشار، ئیسفه‌هان و باغمه‌لێكی خووزستان، سێ كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و سێ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی به‌ساڵاچووی ته‌مه‌ن ٦٢ ساڵ و خه‌ڵكی پیرانشار به‌ ناویئه‌حمه‌د ساله‌كبه‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی گیانی له‌ ده‌ست داوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ كرێكارێكی پاكبان له‌ شاره‌داری موباره‌كه‌ی ئیسفه‌هان، به‌ ناویجه‌ماڵ قه‌ره‌گوزلووبه‌ هۆی ده‌ركردنی چه‌ند جاره‌ی له‌ سه‌ر كار و نه‌دانی حه‌قده‌ست، خۆی كوشتووه‌. به‌ وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، ئه‌و كرێكاره‌ زه‌حمه‌تكێشه‌ خێزاندار و باوكی دوو منداڵ بووه‌ و به‌هۆی هه‌ژاری و گوشاری مه‌عیشه‌تی له‌ ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه‌ كۆتایی به‌ ژیانی هێناوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ له‌ مه‌عده‌نی به‌ردی باغمه‌لێك له‌ خووزستان، سێ كرێكار به‌ سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون. له‌ شاری به‌نده‌ر لێنگه‌ هه‌روه‌ها كرێكارێكی گه‌نج به‌ ناویمحه‌ممه‌د عه‌بدۆلكه‌ریمیله‌ كاتی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌له‌می ماسیگیری، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كه‌پسوولی گاز گیانی له‌ ده‌ست داوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net