14
له ڕۆژانی ڕابردوودا، سووسه‌ن حه‌سه‌ن زاده، چالاكی فه‌رهه‌نگی و مامۆستای زمانی كوردی خه‌ڵكی بۆكان، له‌لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به سێ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا.
سووسه‌ن حه‌سه‌ن زاده، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی گوڵانی ١٤٠٣، له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی شاری بۆكان به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرا. ناوبراو پاش یه‌ك مانگ ئه‌شكه‌نجه و لێپرسینه‌وه به دانانی وه‌سیقه‌ی یه‌ك ملیارد تمه‌نی ئازاد كرا.