24
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی شاری سه‌قز فستیواڵێكیان به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كچ، بۆ كچانی ئه‌و شاره ساز كرد و له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه پێشوازی گه‌رمی لێ كرا.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، منداڵانی كچ به جل و به‌رگی كوردی و ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌وه هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان به‌شداری فستیواڵ بوون. منداڵانی چاوگه‌ش به سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕكێ دڵخۆشی خۆیان نیشان داوه و چالاكانی مه‌ده‌نیش مه‌به‌ستی خۆیان له‌و چالاكییه سازكردنی جه‌وێكی ئه‌من، پڕ له شایی و داهێنه‌ر بۆ منداڵان ڕاگه‌یاندووه.