18
ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، ئه‌حمه‌د سالكی كرێكاری به‌ساڵاچووی خه‌ڵكی نه‌غه‌ده كه له ڕۆژانی ڕابردوو تووشی ڕووداوی كار هاتبوو، به هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی له ده‌ست دا.
دوو حه‌فته له‌وه‌به‌ر كرێكارێكی خه‌ڵكی نه‌غه‌ده به ناوی ئه‌حمه‌د سالكی له كاتی كاركردن له‌سه‌ر بینایه‌كی نیوه‌كار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، له به‌رزایی به‌ربووه خواره‌وه و به‌سه‌ختی بریندار بوو. ڕۆژی شه‌ممه ئه‌و كرێكاره به‌ساڵاچووه به‌هۆی قورسی برینه‌كانی له نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ست دا.