به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك له‌ مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی مێهرشاد ئه‌ڵماسی له‌ كرماشان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی مێهرشاد ئه‌ڵماسی، گه‌نجی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵی خه‌ڵكی كرماشان كه‌ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كردبوو، به‌ به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه‌ چوو.

مێهرشاد ئه‌ڵماسی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٧ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، له‌ كاتی ماتۆڕسه‌واری كردن دا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ كراوه‌ته‌ ئامانج و به‌وهۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست داوه‌. به‌ پێی زانیارییه‌كان، ماڵپه‌ڕه‌كانی ڕژیم  هه‌واڵێكی ناڕاستیان له‌سه‌ر ئه‌و گه‌نجه بڵاو كردووه‌ كه‌ گوایه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانیان به‌ شه‌ڕ هاتووه‌ و ناچاربوون ته‌قه‌ی لێ بكه‌ن، به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی مێهرشاد و چالاكانی مه‌ده‌نی ئیدعاكانی ڕژیمیان به‌ درۆ زانیوه‌ و ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ڕۆڵه‌كه‌یان بێ تاوان ته‌قه‌ی لێ كراوه‌  و به‌ ئه‌نقه‌ست كوژراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net