23
“مه‌نیژه خوشنود” به‌ندكراوی سیاسی و خه‌ڵكی شاری بۆكان، له لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای گشتیه‌وه ١٠ مانگ زیندانی به سه‌ردا سه‌پێندرا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی خه‌رمانانی ١٤٠٣، شارومه‌ندێكی كورد به ناوی مه‌نیژه خوشنود، دوای كۆتایی هاتنی قۆناخی لێپرسینه‌وه له ئیداره ئیتلاعاتی شاری ورمێ گواستراوه بۆ به‌ندینخانه‌ی بۆكان، دواتر له ڕۆژی ٢١ی ڕه‌زبه‌ر به تۆمه‌تی ” پرۆپاگاندا له دژی ڕژیم ” ١٠ مانگ سزای زیندانی به سه‌ردا سه‌پێندرا، شایه‌نی باسه كه ناوبراو كاتێك له گرتوخانه‌ی ئیتلاعات دا له قۆناخی لێپرسینه‌وه‌دا بوو، له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی گرتن له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كرابوو.