16
ڕەزا عەلایی دەرهێنەر و سینەماکاری کورد کە ٣٢ ڕۆژ لەمەوبەر لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە بانە دەسبەسەر کرابوو، هیچ هەواڵێکی نیە و چارەنووسی نادیارە.
ئەم سینەماکارە، چەندین فیلمی کورت و درێژی بەرهەمهێناوە کە یەکێکیان لەژێر ناوی “زەوییە پیسەکان“، لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کەن بەشداریکروە. شایەنی باسە کە ڕەزا عەلایی ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٣ لە ماڵەکەی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە دەستبەسەر کرابوو. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی ڕەزا عەلایی، ئەم دەرهێنەرە لە ماوەی دوای دەستگیرکردنی تەنیا یەک پەیوەندی کورتی هەبووە، لەو تەلەفۆنەشدا ڕایگەیاندووە کە ئاگاداری شوێنی ڕاگرتنەکەی نییە.