به پێی ڕاپورتی چالاكانی بولووچ، له ناوچه په‌راوێزخراوه‌كانی سیستان بولووچستان، له دۆخێكی زۆر خراپ دا ده‌خوێنن، هه‌ندێك له قوتابخانه‌كان به ته‌واوی سه‌قف، پێداویستی خوێندن و ته‌نانه‌ت ته‌خته ڕه‌شیشیان نییه.
له دوای به‌ڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدۆیێك له گوندی كه‌شار له شارستانی سه‌رباز، قوتابیان له ده‌ره‌وه و به بێ بینایێكی وه‌كوو قوتابخانه و ته‌نانه‌ت به بێ پێداویستی خوێندن، به‌رده‌وامی به هێڵی خوێندنیان ئه‌ده‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌مساڵ له قوتابخانه‌كانی سیستان و به‌لووچستان، له قوتابیان پاره وه‌رده‌گرن، ئه‌مه له كاتێكدایه كه به پێی ڕاپورته‌كان له ئوستانی سیستان و به‌لووچستان دا زیاتر له ١٤٨ هه‌زار منداڵی دووركه‌وتوو له خوێندن هه‌ن كه زۆربه‌ی په‌یوه‌ندی به ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی هه‌یه كه له ژێر هێڵی هه‌ژاری دا ده‌ژین.