بە پێی هه‌واڵه‌كان، چه‌ند زیندانی له زیندانه‌كانی، ساری و گۆرگان، قەزڵحساری كه‌ره‌ج و ڕەشت له‌سێداره‌دان.
ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگه‌یاند، ڕۆژی شەممە ٢١ی ڕه‌زبه‌ر ١٤٠٣، زیندانییە به ناوی موزەفەر کرمی تەمەن ٤٠ ساڵ، خەڵکی ڕەشت لە زیندانی ساری بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر لەسێدارەدرا. زیندانییەکی دیكه ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی ڕه‌زبه‌ر ١٤٠٣، به ناوی “ئیرەج مورادیان” به تۆمەتی کوشتن لە زیندانی گۆرگان لەسێدارەدرا و ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی ڕه‌زبه‌ر ١٤٠٣، حوکمی ئێعدامی زیندانییەک بە ناوی “سەتار خوسرەوی” خەڵکی هەرسین، کرماشان لە زیندانی قەزڵحەسەری شاری کەرەج جێبه‌جێكرا و هه‌روه‌ها زیندانییەک دیكه بە ناوی “ئیمان بەخشیش“، خەڵکی ڕەشت بە تۆمەتی پەیوەندیدار ماددە هۆشبەرەکان لە زیندانی لاکانی ڕەشت له‌سێداره‌درا.